English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەرانی بەسرە کێڵگەیەکی نەوت دادەخەنەوە
2019-12-18 [06:29 AM]

ZNA- ھەولێر


خۆپیشاندەرانی بەسرە جارێکی دیکە کێڵگەیەکی نەوتیی سنووری پارێزگاکەیان داخستەوە.

سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 18-12-2019، خۆپیشاندەرانی بەسرە رێگای چوون بەرەو کێڵگەی نەوتیی رومێلەیان داخست.

خۆپیشاندەران، کە رۆژی سێشەممە 17-12-2019ش رێگاکەیان داخستبوو، رێگا بە هیچ فەرمانبەر و کرێکارێکی کێڵگەکە نادەن بچنە سەر کارەکانیان.

کێڵگەی رومێلە لە چەندین بیری نەوت پێک دێت، کە لە رۆژئاوای بەسرەن تا دەگاتە باکووری دەوڵەتی کوێت.

پارێزگای بەسرە، کە کەوتووەتە باشووری عێراق و بە شادەماری ئابووریی ئەو وڵاتە دادەندرێ، لەلایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە بە تەواوی پشتگوێ خراوە و دانیشتووانەکەی تەنانەت لە ئاوی خواردنەوە بێ بەشن، بۆیە لە سەرەتای دروستبوونی خۆپیشاندانەکانی عێراقەوە، هاووڵاتییانی بەسرە دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی 2-10-2019ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەهۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە 400 هاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە 16 هەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی 700 کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.





ئەم هەواڵە 1375جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad