English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوام دەبێت و پۆستەکەی رادەستی هیچ کەسێک ناکات
2019-12-18 [09:11 AM]

ZNA - ھەولێر


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند، تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێ، لە ئەرکەکانی بەردەوام دەبێت و پۆستەکەی رادەستی هیچ کەسێک ناکات.
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوەکردە کە دەستوور رێگە نادات بەهیچ شێوەیەک بۆشایی ئیداری یان سیاسی و ئەمنی دروستبێت و ئەو حکومەتەی ئێستا، بە هەموو ئەندامان و وەزیرەکانی تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێ بەردەوامدەبێت. 
 
عادل عەبدولمەهدی سەبارەت بە کۆتایی هاتنی وادەی کابینەکەی لە رۆژی پێنجشەممە ئاماژەی بەوەشکرد، نە رۆژی پێنجشەممە نە دوای رۆژی پێنجشەممەش ئەو پۆستە بەتاڵ نابێت تاوەکو ئەرکەکان رادەستی حکومەتی نوێ دەکرێن. 





ئەم هەواڵە 1084جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad