English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه‌ كارمه‌ندانی له‌ عێراق كه‌م بكاته‌وه‌
2019-12-18 [10:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پلانی هه‌یه‌ ژماره‌ی كارمه‌ندانی له‌ عێراق تاكو ته‌مموزی 2020 بۆ رێژه‌ی 28% كه‌م بكاته‌وه‌، ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌نیا كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو وه‌زاره‌تی به‌رگری و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌ریكی بۆ په‌ره‌پێدان ده‌گرێته‌وه‌.

ئاژانسی "سی ئێن ئێن" به‌پشتبه‌ستن به‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه‌ بۆ لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكی نێردراوه‌، تێیدا هاتووه‌، ژماره‌ی كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا بۆ 114 كه‌س كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و له‌ سه‌نته‌ری هاوكاری دیبلۆماسی ده‌كرێته‌ 15 كه‌س و له‌ كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر هه‌شت كه‌س ده‌مێنێته‌وه‌.

له‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ هاتووه‌، به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌ندان، نابێته‌ به‌به‌رست له‌به‌رده‌م نێرده‌كه‌ له‌ عێراق بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ ئامانجه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و كاره‌ پێویستییه‌كانی به‌رنامه‌كه‌.

نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ خۆی ئاشكرا نه‌كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئاسایش ده‌دات و هه‌وڵی زۆركردنی هێزی سه‌ربازی له‌ رێگه‌ی بڵاوه‌پێكردنی ژماره‌یه‌كی زیاتری سه‌ربازان له‌ ناوچه‌كه‌.

پێشتر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا بۆردوومان كرا، له‌ ئه‌نجامدا شه‌ش سه‌ربازی عێراق بوونه‌‌ قوربانی.





ئەم هەواڵە 757جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad