English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سێ ناوی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت پێشكه‌ش كراون
2019-12-18 [10:50 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌ سۆمه‌ریه‌ نیوزی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ سێ ناوی نوێ بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشكه‌ش كراوه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، هه‌ریه‌ك له‌ "ته‌وفیق حمود یاسری" و "عه‌لی عه‌لاوی" بۆ پۆستی سه‌رۆكی وه‌زیران پێشكه‌ش كراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ "فائق شێخ عه‌لی" ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆی ئه‌و پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌تی داهاتوو كاندید كردوه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ نوسراوێكی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی كۆمار كردوه‌ و له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌.

هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، 150 نوێنه‌ر بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ر ناوێك له‌لایه‌ن حزبه‌كانه‌وه‌ پێشكه‌ش بكرێت، ره‌ت بكرێته‌وه‌، وتیشی، نوێنه‌ران ژماره‌یه‌ك ناوی كه‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆ پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆكی كۆمار ده‌كه‌ن.

دوێنێ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، هاوپه‌یمانی بینا نوسراوێكی فه‌رمی بۆ سه‌رۆكی كۆمار ناردوه‌، تێیدا "قوسه‌ی سوهه‌یل"ی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكومه‌ت كاندید كردوه‌.

له‌ كاتێكدا سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ به‌پێی ده‌ستور ئه‌و ماوه‌یه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت كۆتایی دێت.





ئەم هەواڵە 1141جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad