English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بزانه‌ چه‌ره‌ز خواردن چ نه‌خۆشیه‌ك كه‌م ده‌كاته‌وه‌
2019-12-16 [11:25 AM]

هەولێر ـــ ZNA


بەپێی توێژینەوەیەك رۆژانە خواردنی بڕێك چەرەزات هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی تووشبوون بە شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵ كەم بكاتەوە .

له‌ توێژینەوەیەكی هاوبەشی نێوان پسپۆڕانی بەریتانی، ئەمریكی، نەرویجی كە توێژینەوەیەكیان لەسەر سوودەكانی جەرەزات ئەنجام داوەو بۆ ئەو مەبەستەش ۸۰۰ هەزار كەس لێكۆڵینەوەیان لەگەڵیاندا ئەنجام داوە، كە لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان بەشدارییان پێكراوە، لەسەر خواردنی چەرەزەكانی "عەلی باباو بوندق و گوێز" تاكو بزانن چ كاریگەرییەكیان هەیە لەسەر جەستە، بۆیان ڕوون بوویەوە ئەوانەی رۆژانە هەندێك چەرەزیان خواردوە كە لە ۲۰گرام كەمترنەبووەئەگەریتووشبوونیان بە شێرپەنجەو نەخۆشییەكانی دڵ كەم بۆتەوە.

هەروەهاهەر بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیە ڕوون بۆتەوە كە خواردنی چەرەزەكان بە شێوەیەكی ڕۆژانە ۳۰٪ی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و، ۱٥٪ شێرپەنجەو ۲۲٪ مردنی پێشوەخت كەم دەكاتەوەهاوكات ئاماژە بەوەدراوە كە خوادنی رۆژانەی چەرەزەكان ٥۰٪ئەگەری مردن بە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەو ٤۰٪ی نەخۆشی شەكرە كەم دەكاتەوە.

لە كۆتایی لێكۆڵینەوەكەیاندا توێژەرە ئەمریكی و بەریتانی و نەرویجییەكان ئاماژەیان بەوەداوە كە هۆكاری ئەو رۆڵە گرنگ و ئەرێنییەی چەرەزەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ئەو جۆرە چەرەزانە دەوڵەمەندن بە ریشاڵی خۆراكی و مەگنیسیۆم و چەورییە ناتێرەكان، كە ئەوانەش هاوكارێكی باشن بۆ پاراستنی جەستەو دژی نەخۆشی دڵ و كۆلیسترۆڵن چەرەزەكان بەگشتی و گوێز بەتایبەتی بە ماددە دژە ئۆكسێنەكان دەوڵەمەندن، ئەمەش هۆكارە بۆئەوەی شێرپەنجە لە جەستەدا كەم بێتەوە.





ئەم هەواڵە 7180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad