English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی فیلمی Midway  لە سینەماکاندا
2019-12-18 [05:12 AM]

هەولێر – ZNA


داهاتی فیلمی سینەمایی ئەمریکی Midway  لە سینەماکانی جیهاندا، بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لەم هەفتەیەدا حەوت ملیۆن دۆلاری ئەمریکیی بەدەستهێنا، بەمەش کۆی داهاتی گەیشتە 111 و 836 ملیۆن دۆلار.

 

ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا 21 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا، لە دوای ئەوەی لە سێ هەزار و 855 هۆڵی سینەمایی لە ئەمریکای باکوور نمایشکرا.

 

بودجەی بەرهەمهێنانی ئەم فیلمە ئەکشن و جەنگییە سەد ملیۆن دۆلارە و بەرهەمی کۆمپانیای Lionsgate  یە.

 

فیلمەکە لە دەرهێنانی ئیمیریش و هەریەک لە ئید سکرین، پاتریک ویلسن، لۆک ئیڤانز و ئارۆن ئیکهارت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.





ئەم هەواڵە 838جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad