English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەمپەرەكانی بەردەم ناتۆ
2019-12-19 [07:21 AM]

Z N A - هەولێر


                                                             (لەمپەرەكانی بەردەم ناتۆ) 
كاتێك پەیمانی سەربازی ناتۆ لە ساڵی (1949) لە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا واژووكرا ئامانج لێیی ڕوبەڕوبونەوی هێز و هەژموونی بەرەی چەپ و سۆسیالیزمی بوو بەسەركردایەتی یەكێتی سۆڤێت ،  بە بڕوای شارەزایانی بواری سەربازی و سیاسی توانیشی ئەم ئامانجە و دەیانی دی لە دوای جەنگی دووەمی جیهانی بپێكی و لە كۆی تەواوی دەستێوەردانەكانی لە ناوچە گەرمەكانی ململانی هێزی سەربازی یەكلاكەرەوە بووە،  توانیویشێتی لە بەرژەوەندی خۆی یەكلای كاتەوە ئەمەیش لەبەر ئەوەنەبووە كە لە ڕووی تەكنەلۆژیای سەربازیەوە بە هێزبووبێ‌ بەڵكو بەبڕوای من ئەوەی ئەو هێزەی بەم ڕیكخراوە بەخشیوە زۆری ژمارەی ئەندامەكانی بووە لەهەمانكاتتدا كاركردنیان بووە لەسەر یەكگرتووی لە پرسە گرنگەكان و ڕەنگبێ‌ هەندێ‌ كات ڕوسیاش بۆ خۆی نەیویستبێ‌ زیاتر بچێتە نێو ململانێكانەوە ، بەڵام ئەوی لە ئێستادا خوێندنەوەی بۆ دەكرێ‌  پەیدا بوونی پەرتەوازەییە لە نێوان ئەندامەكانیدا ئەمەیش وایی كردووە كە ناتۆ ئیتر هەمان هێزی بڕیاردانی نەبێ‌ وەك جاران و لەهەمانكاتتدا حەزێكی گەورەیش هەیە لە لایەن ئەندامە ئەوروپیەكانی ئەم ڕێكخراوە  بۆ كەمكردنەوەی توانا سەربازییەكانیان لەم چوارچێوەیەدا  هاوكات  دروستكردنی هێزێكی دیكەی نوێی ئەوروپی هاوبەش بە سەركردایەتی (فەرەنسا + ئەڵمانیا ) كە ئامانج لە ێی  دەرچوونی وڵاتانی ئەوروپییە لەژێر هەژموونی هەیمەنەیی (ئەمەریكا) لە بڕیاردان لە هەندێ‌ پرس لەهەمانكاتتدا بەم بڕیارە ڕەنگبێ‌ بیانەوەێ‌ ئازادتربن لە دەستوەردان لە هەندێ‌ ململانێ‌ كە پەیوەستبێ‌ بە یەكێتی ئەوروپایە. بۆ ئەمەیش لێدوانەكانی ئەم دواییانەی سەرۆكی (فەرەنسا) دەرخەری ئەم ڕاستیەن .
لە لایەكی دیكەیشەوە نزیك بونەوەی دەوڵەتی (توركیا)یە لە بەرەی ڕوسیا كە هەمیشە (توركیا) وەك وەڵاتێكی گرنگ بینراوە بۆ ناتۆ لە هەردوو ڕووی سەربازی و سیاسی چونكە تاكە ئەندامی ئەم ڕێكخراوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە هەمانكاتتدا دەرگایەكیشە بە ڕووی بەرەی ڕۆژهەڵات هەرچەندە ئەم نزیك بونەوەیە هەندێ‌ كات لە بەرزی و نزمیدا بووە بەڵام بە كڕینی سیستەمی بەرگری ( s400 ) لەلایەن ئەو وڵاتەوە زیاتر توركیاو روسیای لەیەك نزیك كردۆتەوە و یەكگرتووی ناتۆی خستۆتە ژێر پرسیارەوە و لە ئێستایشدا ڕوسیا زیاتر ئامانجێتی كە توركیا لە ژێر باڵی ئەم ڕێكخراوە دەربێنێ‌ و لە ئەگەری جێبەجێ بوونی ئەم هەنگاوانە دوور نییە هەمان چارەنووسی پەیمانی وارشۆی سەربازی هەبێ‌، كە لە ڕكابەری ئەم ڕێكخراوە دامەزرا. 


بەختیار هەمەوەندی
 





ئەم هەواڵە 4936جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad