English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران وڵامی بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش نەتەوە یەکگرتووەکانی دایەوە
بووریس جۆنسۆن سەرۆک‌وەزیرانی بەریتانیا
2019-12-19 [04:24 AM]

​ZNA- هەولێر


عەباس مووسەوی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راپۆرتی ئەنجومەنی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان رەتدەكاتەوە و دەڵێت راپۆرتەكانی مافی مرۆڤ لە دژی ئێران سیاسین و وەكوو كەرەستە لەدژی ئێران بەكاردەھێندرێن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رۆژی پێنجشەممە ١٩ی دیسەمبەر رایگەیاند راپۆرتی ئەنجومەنی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە مافی مرۆڤ لەئێران لەلایەن وڵاتانی دژبەری ئێران نووسراوە.

 مووسەوەی دەڵێت، راپۆرتەكە بەھا كۆمەڵایەتی و ئاینییەكانی ئێران لەبەرچاو ناگرن و واژۆكەرانی ئەو بڕیارنامەیە لەدژی ئێران روانگەی سیاسی دژبەری ئێرانیان ھەیە و ھەر بەم تێروانینە دەنگیان لەسەر بڕیارنامەكە داوە.

ئەنجومەنی گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئێوارەی رۆژی چوارشەممە رۆژێك بەر لە وڵامی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڕیارنامەیەكی لەدژی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ لە ئێران پەسەند كرد.

 





ئەم هەواڵە 655جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad