English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر پەیامێکی لەبارەی کاندیدی سەرۆک وەزیران بڵاو کردەوە
2019-12-22 [06:03 AM]

ZNA- هه‌ولێر


رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در په‌یامێكی ئاراسته‌ی قوسه‌ی سوهه‌یل، كاندیدی كوتله‌ی بینا بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران و كوتله‌كه‌ی كرد.

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (تویته‌ر) بڵاویكردووەتەوە و نووسیویه‌تی: "سڵاوتان لێبێ برایانم له‌ كوتله‌ی بینا، براكه‌م قوسه‌ی سوهه‌یل، خوێنڕشتنه‌كه‌ی عێراق راگرن، رێز له‌ فه‌رمانه‌كانی مه‌رجه‌عیه‌ت بگرن، رێز له‌ خواستی گه‌ل بگرن و رێزی خۆتان بپارێزن".

رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا ئاماژەشی بەوەداوە، "ئه‌مه‌ بۆ ئێمه‌، ئێوه‌ و گه‌لیش باشه‌، گه‌ل گه‌وره‌ترین كوتله‌یه‌".

ئەمە لەکاتێکدا عەباس عەتافی پەرلەمانتاری کوتلەی بینا بە رۆژنامەی (سەباح)ی فەرمیی عێراقی راگەیاندبوو، ناوی 48 کەس وەک کاندیدی سەرۆکایەتیی حکوومەتی عێراق دراوەتە سەرکۆمار.

دوای دەست لەکار کێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق و پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی وڵاتەکەی، تا ئێستا لایەنەکان نەگەیشتوونەتە رێککەوتن لەسەر دیاریکردنی کاندیدێک بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی.





ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad