English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌شوشتنى ده‌م و ددان توشى ئه‌م نه‌خۆشییه‌ مه‌ترسیداره‌ت ده‌كات
2019-12-22 [10:30 AM]

هەولێر ــ ZNA


جه‌ڵته‌ى مێشك مه‌ترسیدارترین نه‌خۆشیيه‌ كه‌ توشی مرۆڤ ده‌بێت، هه‌ندێك كه‌سیش پێیان وایه‌، ئه‌و جه‌ڵته‌یه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كانه‌وه‌ ده‌بێت.

پێگه‌ى ساینس ده‌یلی بابه‌تێكى بڵاوكردۆته‌وه‌ و تێیدا هۆكاره‌كانى جه‌ڵته‌ى مێشك ئاشكرا ده‌كات كه‌ ده‌بێته‌هۆی مردنى پێش وه‌خته‌.

توێژینه‌وه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن، به‌كتریایه‌ك له‌وانه‌یه‌ هۆكاری سه‌ره‌كى  نه‌خۆشیه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان  بێت و 87% ئه‌و كه‌سانه‌ى توشی ئه‌و به‌كتریایه‌ ده‌بن  توشی جه‌ڵته‌ ده‌بن، ده‌بێته‌ هۆی ته‌سكبوونه‌وه‌ى خوێنبه‌ره‌كان و ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ى مێشك.

له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا سه‌لمێنراوه‌ كه‌ ئه‌و به‌كتریایه‌  له‌ناو ده‌مدا دروستده‌بێت و ده‌بێته‌ هۆی هه‌وكردنى بۆرییه‌كانى دڵ كه‌ دواجار ده‌بێته‌ هۆی جه‌ڵته‌ى مێشك.

ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ ئاشكرایده‌كات، پاكڕاگرتنى ناوده‌م و ده‌م و ددان گرنگیه‌كى زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستى گشتى مرۆڤ  و هه‌وكردنه‌كانى ددان ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ دروستده‌كات و ده‌بێته‌ هۆی مردن. 
 





ئەم هەواڵە 5251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad