ZNA- ھەولێر
یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقی (کاف)لیستی کۆتایی باشترین یاریزانی ئەفریقی راگەیاند کە لە سێ یاریزان پێکھاتوون.
لیستەکە ھەر یەکە لە یاریزانان ریاز محرز یاریزانی ھەڵبژاردەی جەزائیر و یانەی مانشستەر ستی ، سادیۆ مانی یاریزانی ھەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی لیڤەرپول و یاریزان مەحمەد سەڵاح یاریزانی ھەڵبژاردەی میسر و یانەی لیڤەرپول لە خۆ دەگرێت.
لە دوو ساڵی رابردوو یاریزان مەحمەد سەڵاح توانیبووی ئەم خەڵاتە بۆ خۆی مسۆگەر بکات بەھۆی ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ یانەی لیڤەرپول پێشکەشی دەکرد.
ئەم ساڵ رکابەریەکە توندتر دەبێت ، چونکە ریاز محرز لەگەڵ ھەڵبژاردەی جەزائیر نازناوی جامی ئەفریقیا بەدەست ھێناوە ولەگەڵ یانەی مان ستی خولی ئینگلیزی و دوو نازناوی دیکەی بەدەست ھێناوە .
ھەروەھا ھەردوو یاریزان مانی و سەڵاح نازناوی چامپیۆنزلیگ و سوپەری ئەوروپی و جامی یانەکانی جیھانیان بەدەست ھێناوە.
یاسین ئەحمەد
ئەم هەواڵە 1495جار خوێندراوەتەوە |