English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن هەڵدەبژێردرێن
2019-12-22 [09:45 AM]

ZNA-هەولێر


دوای پەسەندکردنی یاسای نوێی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەندامانی ئەنجوومەنی کۆمسیۆن ھەڵدەبژێردرێن.

سەنتەری راگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممە ٢٣-١٢-٢٠١٩، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای کۆمسیۆن ھەڵدەبژێردرێن.

ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق پێنج ئەندام لەڕێی تیروپشکەوە ھەڵدەبژێردرێن.

پێشتر حەسەن ئالی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق  رایگەیاندبوو، کە ئەنجوومەنی کۆمسیۆن لە نۆ ئەندام پێک دێت، کە دوو ئەندامیان لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی ھەرێمیکوردستانەوە ھەڵدەبژێردرێن و دوو ئەندامیش حکوومەتی عێراق دیارییان دەکات، پێنج ئەندامەکەی دیکەش ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ھەڵیان دەبژێرێت.

رۆژی پێنجشەممە ٥-١٢-٢٠١٩، پەرلەمانی عێراق یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی پەسەند کرد.

باسنیوز





ئەم هەواڵە 889جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad