English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ناوبژیوان .. ناوبژیوان .. ناوبژیوان
2019-12-22 [10:05 AM]

ZNA- ھەولێر



جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە سەر باسی ناوبژیوانان ، ئەی ھاوار واز لەکاری ناوبژیوانان بھێنن ھۆکارەکەشی زۆر سادەیە ، ھیچ کەسێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە لە دوای تەواو بوونی ھەر یاریەک لەھەر خولێک و پاڵەوانەتیەک بڕیاری ناوبژیوان بگۆڕێت ، بەڵام بەداخەوە ئێستا لای ئێمە ئەوە باوە کەھەر یاریەک تەواو دەبێت یەکسەر پەیج و ماڵپەڕەکان واز لەھەموو شتێک دەھێنن و راستەوخۆ باسی ناوبژیوانان دەکەن ، جارێ ھەندێک لە پۆستەکان تەنھا بۆ زیادکردنی لایک و کۆمێنتە ، من دەپرسم تا ئێستا لەسەر شیکردنەوەکانی جەمال شەریف لە کەناڵی بیئێن کام یاری دووبارە کراوەتەوە ، کام ناوبژیوان سزا دراوە ، پەیجەکانی خۆمانیش راستەوخۆ قسەکانی ئەم برادەرە بڵاو دەکەنەوە ، لێدانی سزا بۆ ئەو تیپە نەگیرا و گۆڵەکەی فلان تیپ فاول بوو ، لەھەمووی خۆشتریش ئەوەیە ئەگەر قسەکانی جەمال بە دڵی ھاندەرانی یانەیەک بێت راستەخۆ بەچاوی ھاندەرانی تیپی بەرامبەری دەدەنەوە و دەڵێن نامانگوت لێدانی سزامان بۆ نەگیرا خۆ جەمال شەریف وایگوت ، دوای چەند رۆژێک ھەر جەمال شەریف لەبەرژەوەندی تیپی بەرامبەر قسە دەکات و ھاندەرانی تیپی یەکەم دەڵێن کاکە دەوازبھێنە جەمال شەریف چی دەزانی وازی لێبھێنە .
زیاتر لە ٤٠ ساڵە سەیری تۆپی پێ دەکەم و ١١ مۆندیال و ١٠ یۆرۆ و ٦ جامی ئاسیا و ١٠ جامی ئەفریقیا و ١٠ کوپا ئەمریکام بینیوە و ساڵانە خولەکانی ئەوروپام موتابعە کردووە ، تا ئێستا ھیچ ھەڵەیەکی ناوبژیوان نەبۆتە ھۆی دووبارکردنەوەی ھیچ یاریەکی مۆندیال و یۆرۆ و چامپیۆنزلیگ و خولەکانی ئەوروپا ، بۆیە دواکارم واز لەناوبژیوانان بھێنن ، داوا لە پەیج و ماڵپەرەکانیش دەکەم با ئەم جۆرە پۆستانە بڵاونەکەنەوە چونکە ھیچ سوودێکی نییە تەنھا یاریزانە تازەکان فێری وەستانەوە بەرامبەر ناوبژیوانان دەکات ، با بەپێچەوانەوە با پۆست و ھەواڵەکانمان ئاوا بێت چۆن رێز لە بڕیاری ناوبژیوانان بگرین ئەگینا چارەنووسی خولەکانمان ھەر شەڕ و ئاژاوە دەبێت و خولەکان رادەگیریت ، ھیچ جارێک ئەوەتان بیستووە خولێکی ئەوروپا بە ھۆی ھەڵەی ناوبژیوان راگیراوە ، بۆ ؟ چونکە رۆشەنبیری وەرزشیان بەرزە و رێز لە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەگرن ئەگەر ھەڵەش بێت .
لەکۆتاییدا بڕیارەکانی ناوبژیوان بەشێکن لە تۆپی پێ و بەھاتنی سیستەمی ڤار ھەڵەکان بەرێژەیەکی باش کەم بۆتەوە و بەپێشکەوتنی ئەم تەکنەلۆژیایە لەساڵانی داھاتوو کەمتریش دەبێتەوە ، لەکۆتاییدا دەڵێم : ئەی ھاوار واز لە ناوبژیوانان و پۆستکردن لەسەر ناوبژیوانان بھێنن لەجیاتی ئەوە رۆشەنبیری وەرزشی بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی بناغەیەکی تەندروستی وەرزشی دروست بکەین کە ئەنجامی یاریەکان قبوڵ بکەن و لەو راستیە تێبگەن ئەگەر ئەمڕۆ دۆڕاو بن ئەوە سبەینێ براوە دەبن .

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‎Salar Jalal‎‏‏

سالار جەلال
 





ئەم هەواڵە 2191جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad