ZNA- ھەولێر
لە یاریی كۆتایی جامی سوپەری ئیتاڵیا هەردو یانەی یۆڤانتۆس و لازیۆ لە ریازی پایتەختی سعودییە ڕوبەروی یەكتر بونەوە.
له ئهنجامدا لازیۆ بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە یۆڤانتۆسی بردەوە و بۆ جاری پێنجەم نازناوەکەی بەدەستهێنا.
له نیوهی یهكهم و لە خولەکی ١٧ لویس ئەلبێرتۆ یانەی لازیۆی بە گۆڵێک پێخست، بەڵام لە خولەکی ٤٥ی یاریهكه دیبالا توانی ئەنجامەکە بۆ خانمە پیرەکە راست بکاتەوەو گێمی یەکەم ١-١ تەواو بوو.
لە نیوەی دوەمی یارییەكەدا و لە خولەكی 73ی یارییەكەدا لۆلیچ دوەم گۆڵی بۆ لازیۆی تۆماركرد، دوای چهندین هێرشی یانهی یۆڤانتۆس بێ سود بو تا لە خولەكی 90 دانێلۆ كانالدی بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵی سێیەم و دڵنیای بۆ یانەی لازیۆ تۆماركرد.
بەم سهركهوتنه یانەی لازیۆ بۆ پێنجەمین جار لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی سوپەری ئیتاڵیا بەدەست بهێنێت.
ئەم هەواڵە 4090جار خوێندراوەتەوە |