English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ ئه‌وانه‌ى زۆر كه‌م كۆمه‌ڵه‌ى سه‌ووزه‌وات ده‌خۆن
2019-12-23 [10:16 AM]

هەولێر ــ ZNA


سه‌ووزه‌وات باشترین ژه‌مه‌ خۆراكه‌ بۆ له‌ش ، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ زۆر ئاره‌زووى ناكه‌ن ، توشى كۆمه‌ڵێك كێشه‌ى ته‌ندروستى ده‌بنه‌وه‌ ، چونكه‌ له‌ش هه‌ست به‌كه‌مى زۆربه‌ى ڤیتامینات و كانزاكان و مادده‌ى ئاسن ده‌كات .
 

خێزانى سه‌ووزه‌وات وه‌كو (هه‌موو میوه‌كان – ته‌ماته‌ – بیبه‌ر- كه‌له‌رم-قه‌رنابیت –كه‌ره‌ووز وهه‌موو جۆره‌ سه‌ووزه‌یه‌ك – په‌تاته‌).
 

له‌خواره‌وه‌ باس له‌و نیشانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاماژه‌ن تاوه‌كو بزانیت كه‌م خواردنى خێزانى سه‌ووزه‌وات توشى چیت ده‌كات :-

• ماندوێتى : به‌رده‌وام هه‌ست كردن به‌ماندوێتى و هیلاكى ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مى ئاسن و ڤیتامینات تاوات لێ ده‌كات هه‌ست گێژبوون بكه‌یت .

• ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ له‌سه‌ر جه‌سته‌: ده‌ركه‌وتنى په‌ڵه‌ى مۆر یان شین له‌هه‌ر شوێنێكى جه‌سته‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ كه‌مى ڤیتامین (ج) له‌له‌شدا ئه‌م ڤیتامینه‌ زیاتر له‌ سه‌ووزه‌واتدا كۆده‌بێته‌وه‌.

• بیرچوونه‌وه‌ : هه‌ست كردن به‌بیرچوونه‌وه‌ زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌مى خواردنى ته‌ماته‌و گێزه‌ر .

• ڕه‌ق بوونى ماسولكه‌كان :كه‌مى كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم له‌له‌شدا هۆكارێكه‌ بۆ ڕه‌ق بوونى ماسولكه‌كان ،نه‌خواردنى سه‌وزه‌وات و نیسك و چه‌ره‌سات و سه‌ووزه‌ وه‌ره‌قییه‌كان به‌رپرسن له‌م كێشه‌ ته‌ندروستییه‌.





ئەم هەواڵە 7003جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad