English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر پاسه‌وانی دامه‌زراوه‌ نه‌وتیه‌كان
2019-12-23 [05:22 AM]

​ZNA – هه‌ولێر


سەرچاوەیەكی ئەمنی رایگەیاند، له‌ شەڕ و پێكدادانێكی نێوان هێزە ئەمنییەكان و ژمارەیەك چەكداری داعش لە سنووری پارێزگای سەڵاحەددین، چوار كه‌س له‌هێزه‌ ئەمنیه‌كان و چه‌كدارێكی داعش كوژراون.

ئەفسەری پۆلیسی سەڵاحەددین نەقیب خەلیل سامەڕائی، بە ئاژانسی ئانادۆڵوی رایگەیاند: ژمارەیەك چه‌كداری داعش هێرشیانكردووەتە سەر هێزەكانی پاسەوانی دامەزراوە نەوتییەكان لەناوچەی سەحل سەربە ناحیەی سینییە له‌ باكووری سەڵاحەددین.

خەلیل سامەڕائی گوتیشی: له‌كاتی هێرشەكەدا شەڕ و پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و داعش روویداوە كە له‌ئه‌نجامدا، چوار كارمەندی ئەمنی و یەك چه‌كداری داعش كوژراون.

سامه‌رائی باسی لەوەشكرد، له‌ دوای گەیشتنی هێزی پشتیوانی ئەمنی بۆ ناوچەكە، تیرۆریستانی داعش له‌ناوچه‌كه‌ هەڵاتوون.

سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی لە كۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا، سەركەوتنی بەسەر رێكخراوی داعش راگەیاند، بەڵام هێشتان داعش لە ناوچە جیاجیاكانی باكوور و رۆژئاوای عێراق خۆیان حەشارداوە و ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكان و خەڵكی مەدەنی.


 





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad