English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بازرگانانی عێراق رێڕەوی بازرگانییان بەرەو هەرێمی كوردستان دەگۆڕن
2019-12-23 [09:37 AM]

ZNA- هه‌ولێر


بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ساڵی 2019ـدا ئاستی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان هەڵبەز و دابەزی زۆری بەخۆیەوە بینیوە بە هۆی یەكخستنی پێناسی گومرگی و دۆخی نالەباری عێراقەوە. دەشڵێ، لە ئێستادا بازرگانانی عێراق رێڕەوی بازرگانییان بەرەو هەرێمی كوردستان دەگۆڕن.

نەوزاد ئەدهەم، بە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا رۆژی 17ی شوبات، بە هۆی ئەو سیاسەتە گومرگییەی لە هەرێمی كوردستان پەیڕەو دەكرا، بازرگانانی عێراق لە رێگای دەروازەكانی هەرێمی كوردستانەوە كاری بازرگانییان دەكرد، بەڵام بە هۆی یەكخستنی پێناسی گومرگییەوە، بازرگانانی عێراق رێڕەوی خۆیان لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بۆ دەروازەی ئوم قەسر گۆڕی".

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی كوردستان دەشڵێت: "لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە ئاستی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان بەرز بووەتەوە بە هۆی ئەوەی بازرگانانی عێراق لەبەر بارودۆخی نالەباری عێراق، رێڕەوی بازرگانیی خۆیان لە دەروازەكانی ئوم قەسرەوە گۆڕییەوە بۆ ئیبراهیم خەلیل، ئەمەش وای كردووە كە جووڵەی بازرگانی لە هەرێم زۆر زیاد ببێ





ئەم هەواڵە 2968جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad