English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری هەولێر بۆ نه‌هێشتنى زێده‌ڕۆیی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕاده‌سپێرێت
2019-12-23 [09:39 AM]

ZNA-هەولێر


پارێزگاری ھەولێر لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانیی ھەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانییەکان، ھەروەھا لەگەڵ پۆلیسی زێرەڤانی کۆ بووەوە، بۆ نەھێشتنی زێدەڕۆیی، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی پارێزگاری ھەولێر، کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣/١٢/٢٠١٩ بڵاو کراوەتەوە و وێنەیەکی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە، باس لەوە کراوە، بەمەبەستی ڕێگەگرتن و نەھێشتنی زیادەڕۆیی بۆ سەر زەوی و موڵکی گشتی، ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، لەگەڵ بەڕێوەبەری شارەوانی ھەولێر و بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و پۆلیس و زێرەڤانی کۆ بووەوە.

ئاماژە بەوەش دراوە، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری ھەولێر وێڕای ئەوەی تەواوی پاڵپشتیی خۆی بۆ ڕێگەگرتن و نەھێشتنی زێدەڕۆیی خستە ڕوو، ھەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی ڕاسپارد، دەستبەجێ ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ھەر کەس و لایەنێک بگرنە بەر، کە زێدەڕۆییان کردووەتە سەر زەوی و زار و موڵکی گشتی.





ئەم هەواڵە 2926جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad