English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خۆپیشاندەرانی عێراق دوو پاڵاوگە و کێڵگەیەکی نەوت دادەخەن
2019-12-23 [09:46 AM]

ZNA-هەولێر


خۆپیشاندەرانی عێراق دوو پاڵاوگە و کێڵگەیەکی نەوتیی وڵاتەکەیان، دادەخەن.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٣-١٢-٢٠١٩، خۆپیشاندەرانی بەسرە ھەڵیان کوتاوەتە سەر کێڵگەی نەوتیی رۆژئاوای قڕنە و دایان خستووە.

ھەروەھا خۆپیشاندەرانی سەماوە رێگای پاڵاوگەی سەماوەیان داخستووە و رێگا نادەن ھیچ تانکەرێک بچێتە ناو پاڵاوگەکە یان لێی دەربچێت.

لە شاری ناسریەی سەنتەری پارێزگای زیقاریش، خۆپیشاندەران کۆمپانیای پاڵاوگە نەوتییەکانی باشووریان داخستووە.

خۆپیشاندانەکان لە رۆژی ٢-١٠-٢٠١٩ـەوە لە بەغدا و زۆربەی شارەکانی عێراق دژی گەندەڵی و نەبوونی خزمەتگوزاری، دەستیان پێ کرد.

بەھۆی خۆپیشاندانەکان و کەوتنەوەی توندوتیژی تێیاندا، زیاتر لە ٤٠٠ ھاووڵاتی و کارمەندی ئەمنی گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٦ ھەزاری دیکەش بریندار بوون، جگە لە کەمئەندامبوونی ٧٠٠ کەس و ژمارەکانیش بەردەوام لە بەرزبوونەوە دان.





ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad