English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زێدان دەچێتە نێو لیستە زێڕینەکە 
2019-12-23 [09:50 AM]

ZNA- ھەولێر


زەینەدین زێدان راھێنەری یانەی ریال مەدرید ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد دوای ئەوەی دوێنێ شەو سەرکردایەتی تیپەکەی کرد لەبەرامبەر یانەی ئەتلەتیک بیلباو. 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، ، دوێنێ شەو زێدان وەک راھێنەر یاری ژمارە ١٨٤ ی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجامدا ، بەمەش زێدان بووە سێیەم راھێنەر لە مێژووی یانەی شاھانە کە لە زۆرترین یاری سەرپەرشتی یانەی شاھانەی کردبێت. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ،  بە سەرپەرشتی کردنی زێدان بۆ یاری ١٨٤ پێش راھێنەر بینھاکەر کەوتەوە کە لە ١٨٣ یاری سەرپەرشتی یانەی شاھانە کردووە . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، لە مێژووی ریال مەدرید ئەو راھێنەرانەی زۆرترین یاری سەرپەرشتی یانەی شاھانەیان کردووە بریتین لە میگیل مۆنیۆز ٦٠٤ یاری و دیلبۆسکی ٢٤٦ یاری و زێدان ١٨٤ یاری . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad