English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زانیاری لە بارەی پلە بەرزكردنەوه‌ و دانەوەی پاشەكەوتی مووچە ئاشكرا دەكات
2019-12-24 [07:14 AM]

ZNA- هه‌ولێر


یاریدەدەرێكی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان چەند زانیاریەكی گرنگ لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و مووچە پاشەكەوتكراوەكان ئاشكرا دەكات.

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کاروباری ئەنجوومەنی باڵای وەبەرهێنان و راژەی گشتی به‌ باسی  راگه‌یاند: پرسی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ئێستا لە ئەنجومەنی وەزیران لە ژێر دیراسەدایە، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كاری جدی لەسەر دەكات و لەكاتێكی نزیكدا یەكلایی دەكرێتەوە".

حەملان لە بارەی  دانەوەی پاشكەوتی مووچەی فەرمانبەران گوتی:" سەبارەت بە دانەوەی  مووچە پاشەكەوتكراوەكانی فەرمانبەران ئەوە دەوەستێتە سەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی بودجەی عێراق و ئەو لیژنە هاوبەشەی كە لە نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراق لەگەڵ چاودێری دارایی هەرێم و بەغدا كە بەدواچوون بۆ قەرزەكان و پاشەكەوت دەكەن ئەو بابەت لەوێدا یەكلایی دەكرێنەوە".

یاریدەدەرەكەی سەرۆكی حكوومەت  ئاشكرای دەكات" ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە مووچەی مانگی 10 و 11 و 12ی ساڵی 2019 پاشەكەوت نەكرێت بەڵكو بەردەوام دەبێت لە دابەشكردنی ".

روونیشی كردەوە " دڵنیایی دەدەینە مووچەخۆران كەوا حكوومەت گەرەنتی ئەوەی كردووە 30 رۆژجارێك مووچە بدرێتە فەرمانبەران و مووچەخۆران، ئەگەر یاسای بودحەی عێراقیش پەسند نەكرێت، یان دوابخرێت ئەوە مانگانە 453 ملیار دینارەكەی بەغدا دەنێردرێت و مووچەش بەردەوامی دەبێت".

 

 





ئەم هەواڵە 15928جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad