English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چالاكوانێكی تری خۆپیشاندانەكانی عێراق كوژرا
2019-12-25 [07:22 AM]

ZNA – هەولێر


چالاكوانێكی عێراقی به‌ناوی سائیر ته‌یب، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شەوی ڕابردوو گیانی له‌ ده‌ستدا، ئه‌و چالاكوانه‌ پێشتر له‌ شاری دیوانیه‌ی باشووری عێراق هه‌وڵی كوشتنی درابوو، دوای گیان له‌ده‌ستدانیشی، توڕه‌یی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ زیاتر به‌ رووی میلیشیا چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ئێران ته‌قییه‌وه‌.

سائیرتەیب لە ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ به‌هۆی بۆمبێكی لكێنراو به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه‌ هه‌وڵی كوشتنی درا، به‌ڵام ئه‌وكاته‌ بریندار بوو تا شه‌وی سێشه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ مایه‌وه‌ و دواجار گیانی له‌ ده‌ستدا.

كاتێك هه‌واڵی مردنی ئه‌و چالاكوانه‌ش بڵاوبویەوە، توڕه‌یی شه‌قامه‌كانی دیوانیه‌ی گرته‌وه‌ و خۆپیشانده‌ران له‌ تۆڵه‌ی خوێنی سائیردا ده‌ستیان كردووه‌ به‌ په‌لاماردان و سوتاندنی باره‌گای میلیشیاكانی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و به‌در و باره‌گایه‌كی ره‌وتی حیكمه‌ی عه‌مار حه‌كیم.

چونكه‌ ئه‌و هێز و میلیشیانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا واناسراون سۆزیان بۆ ئێران هه‌یه‌ و له‌ تارانه‌وه‌ فه‌رمان وه‌رده‌گرن، له‌ خۆپیشاندانه‌كانیشدا چه‌ندینجار په‌لاماری خۆپیشانده‌رانیان داوه‌.

ته‌نانه‌ت له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراقیش خۆپیشانده‌ران به‌ هه‌واڵی مردنی سائیر توڕه‌بوون و چه‌ند رێگایه‌كی سه‌ره‌كییان داخستووه‌.

به‌گوێره‌ی دوایین راپۆرتی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌مانی مرۆڤی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و چالاكوانانه‌ی كوژراون گه‌یشتووه‌ته‌ سه‌رووی 50 كه‌س.

 





ئەم هەواڵە 775جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad