English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێمباپێ: رۆژانه‌ هه‌وڵده‌ده‌م نه‌یمار به‌ مانه‌وه‌ رازی بكه‌م
2019-12-25 [09:02 AM]

ZNA- ھەولێر


كیلیان ئێمباپێ، ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، دڵێت "رۆژانه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یمار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌ مانه‌وه‌ له‌ پاریس سانجێرمان رازی بكه‌م".

ئێمباپێ راشكاوانه‌ رایگه‌یاند له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وام دایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌یمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی رازی بكات له‌ یانه‌ی پاریسی نه‌ڕوات.

له‌ هاوینی رابردوودا یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی دانوستانێكی دوور و درێژی له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان كرد بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ ریزه‌كانی، به‌ڵام دواجار بێئه‌نجام ده‌رچوو، كه‌ ئێستاش باس له‌وه‌ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ نه‌یمار سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هاوینی داهاتوودا له‌ یانه‌ی پاریسی بڕوات.

كیلیان ئێمباپێ، له‌ لێدوانێكدا بۆ گۆڤاری فرانس فووتبۆلی فه‌ره‌نسی، گوتی "رۆژانه‌ قسه‌ له‌گه‌ڵ نه‌یمار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی رازی بكه‌م له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه‌".

 

رووداو

ئێمباپێ هه‌روه‌ها گوتی "به‌ نه‌یمارم گوت تۆ نابێت به‌مشێوه‌یه‌ بڕۆیت، چونكه‌ به‌و به‌هره‌یه‌ی هه‌یتت ده‌بێ له‌ پاریس سانجێرمان تۆ یاریزانی ژماره‌ یه‌ك بی، نابێ تۆ له‌ هیچ یانه‌یه‌ك یاریزانی ژماره‌ دوو بی، كه‌ له‌ بارسا واده‌بی".

ئه‌ستێره‌ی لاوی فه‌ره‌نسی، هه‌روه‌ها گوتی "به‌ نه‌یمارم گوت من و تۆ چیرۆكێكمان هه‌یه‌، ده‌بێ لێره‌ له‌ پاریس پێكه‌وه‌ بینووسینه‌وه‌".





ئەم هەواڵە 5959جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad