English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رەزامەندی لەسەر داواکارییەکەی لیڤەرپول درا 
2019-12-25 [03:17 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی لیڤەرپول لەلایەن رابیتەی خولی ئینگلیزی رەزامەندی پێدرا بۆ بەستنی ھێمای زێڕینی جامی یانەکانی جیھان. 

ئەو یانەیەی ساڵانە جامی جیھانی یانەکان بەدەست دەھێنێت، بۆی ھەیە تا ساڵی داھاتوو ئەم ھێمایە لە درێسەکەی خۆی بدات و بۆ ماوەی ساڵێک بیپۆشێت ، بەڵام رێنماییەکانی خولی ئینگلیزی رێگە بەم کارە نادەن . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی ، ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی رەزامەندی دەربڕی یانەی لیڤەرپول بۆ یەک یاری ئەم ھێمایە لەسەر درێسەکەی بدات و ئاھەنگ لەگەڵ ھاندەرانی بگێڕێت بە بۆنەی بەدەستھێنانی جامی جیھانی یانەکان. 

بە پێی رێنماییەکان یانەی لیڤەرپول بۆی ھەیە لە یارییەکانی  چامپیۆنزلیگ ئەم ھێمایە بە شێوەیەکی سروشتی بپۆشێت بەڵام بۆ یارییەکانی خولی ئینگلیزی لێی قەدەغە دەکرێت. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad