English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر هێزێکی حەشدی عەشایەر کوژراو هەیە
2019-12-26 [08:00 AM]

ZNA- ھەولێر


تیرۆریستانی داعش له‌ سنووری شارۆچکەی دوبز له‌ ڕۆژئاوای كه‌ركووك هێرشیان كرده‌ سه‌ر خالێكی پشكنین و دوو چه‌كداری حه‌شدی عه‌شایه‌ری سوننه‌كانیان كوشت.

جه‌واد محه‌مه‌د ، به‌رپرسی لیژنه‌ی ناوچه‌ی دووبزی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: "شەوی چوارشه‌ممه‌ (٢٥-١٢-٢٠١٩) ژمارەیەک چەکداری داعش له‌سنووری گوندی(عه‌ولا مه‌حمود ) كه‌ گوندێكی كوردنشینی سنووری شارۆچكه‌ی دووبزه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر خالێكی پشكنین،كه‌ چه‌كدارانی حه‌شدی عه‌شایه‌ری لێبووە".

گوتیشی: "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی عه‌شایه‌ری  له‌ خالێكی پشكنیندان چاودێری بۆڕی ئاو ده‌كه‌ن له‌ناوچه‌كه‌، لە ئەنجامی ئەو هێرشە دوو چەکداری حەشدی عەشایەر کوژراون و پاشان چەکدارەکانی داعش پاشەکشێیان کردووە".





ئەم هەواڵە 1162جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad