English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەسەر كاندیدكردنی عیدانی بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیران، بەرهەم سالح دەست لەكار دەكێشێتەوە
2019-12-26 [04:27 AM]

ZNA - هەولێر


 

دکتۆر بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی دەستوور ڕێگەی پێنادات کاندیدەکانی سەرۆک وەزیر ڕەتبکاتەوە بۆیە ئامادەیە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش پەرلەمان بکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆكی عێراق بەرهەم ساڵح، رەتی كردەوە "ئەسعەد عیدانی" كاندیدی هاوپەیمانی "بینا" بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیران رابسپێرێت، وتی، دەستلەكاركێشانەوە بەباشتر دەزانێت لەوەی كەسێك بۆ ئەو پۆستە رابسپێرێت كەوا لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە رەتكراوەتەوە.

بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەكدا وتی، دەستور رێگەی پێنادات كاندیدەكان بۆ پۆستی سەرۆكی وەزیران رەت بكاتەوە، بۆیە دەستلەكاكێشانەوەی خۆی دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سەرۆكی كۆمار باسی لەوە كردوە، بۆ دەستنیشانكردنی گەورەترین قەوارە، نوسراوی جیاجیای لە پەرلەمانەوە بۆ هاتووە كە دەبێت كاندیدەكەیان پۆستی سەرۆكی وەزیران وەربگیرێت.

پێشتر قەوارەی بینا نوسراویان بۆ بەرهەم ساڵح رەوان كردبوو تێیدا "ئەسعەد عیدانی"یام پێشكەش كردبوو، بەڵام وەكو وەڵامێك بۆ داواكاری ناڕەزاییەتییەكان ئەویش رەتی كردبووەوە.

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرەیە و رەخنەیەكی زۆری لەسەرە بەهۆی ئەوەی لەساڵی 2018 خۆپیشاندانەكانی پارێزگاكەی بەهێز دامركاندووەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ناوەڕاستی شارەكە هاوڵاتیانی ناڕازای لە شاری كوت، گردبوونەویەكی گەوەرەیان ئەنجام دا، دروشمی "ئەسعدی ئێرانی رەت دەكەینەوە" دەوتەوە.

خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە یەکی مانگی 10 وە عێراقی گرتۆتەوە و خۆپیشاندەرانی کە زۆربەیان گەنجن، داوای گۆڕانکاری لە تەواوی سیستمی سیاسی وڵاتەکەدا دەکەن و بە گەندەڵ و هۆکاری هەژاری عێراقییەکان تاوانباریان دەکەن. زیاتر لە 450 کەس لە خۆپیشاندانەکاندا کوژران و ئەو خۆپیشاندانانە بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیری وڵات عادل عەبدول مەهدی.

الجزء الأول من رسالة الرئيس العراقي برهم صالح

الجزء الثاني من رسالة الرئيس العراقي برهم صالح





ئەم هەواڵە 1213جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad