English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داهاتی بەشی دووەمی Frozen  لە سینەماکانی جیهاندا
2019-12-26 [11:05 AM]

 هەولێر – ZNA


بەشی دووەمی زنجیرە فیلمی ئەنیمەیشن Frozen  داهاتی لە سینەماکنی جیهاندا یەک ملیار و 107 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تێپەڕاند.

 

ئەم بەرهەمە ئەنیمەیشنە لە 22 نۆڤێمبەرەوە لە سینەماکاندا نمایشدەکرێت، داهاتی تەنها لە سینەماکانی ئەمریکا 387 ملیۆن و 241 هەزار دۆلارە و لە سینەماکانی جیهانیشدا 719 ملیۆن و 902 هەزار دۆلارە.

 

بوجەی بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە سینەماییە 75 ملیۆن دۆلارە، واتە قازانجی تاوەکو ئێستا یەک ملیار و 32 ملیۆن دۆلارە.

 

پێدەچیت بەشی نوێی ئەم بەرهەمە هاوشێوەی بەشی یەکم داهات بەدەستبێنێت کە داهاتی بەشی یەکەمی یەک ملیار و 276 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بوو.

 

 





ئەم هەواڵە 6310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad