English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمانده‌ی لیوای فاتمیون به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا
2019-12-28 [11:06 AM]

ZNA- هەولێر


ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێران رایگه‌یاند كه‌ محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی، فه‌رمانده‌ی لیوای فاتمیونی ئه‌فغانی ناسراو به‌ ئه‌بوزه‌ینه‌ب به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌ پێش دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ رۆكیت له‌ سوریا پێكرابوو ، گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هه‌واڵی به‌رگری پیرۆزی ئێرانی رایگه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر ئه‌لحوسه‌ینی به‌ر له‌ پێكهێنانی لیوای فاتمیون، هاوشانی چه‌كداره‌ ئێرانییه‌كان په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی سوریا كردووه‌.

به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ لیوای فاتمیون میلیشیایه‌كی ئه‌فغانی شیعییه‌و له‌ ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ره‌زا ته‌وه‌سه‌لی ناسراو به‌ ئه‌بو حامد بۆ شه‌ڕكردن له‌دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا پێكهێندراوه‌و له‌لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێران مه‌شقیان پێكراوه‌و پاڵپشتی ده‌كرێن ، مانگانه‌ش هه‌ر چه‌كدارێك 500 دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رده‌گرێت.

22

 





ئەم هەواڵە 322جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad