English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نێوانی ڤیدال و بەرشەلۆنە کێشەی تێکەوت 
2019-12-28 [12:55 PM]

ZNA- ھەولێر 


ئارتۆرۆ ڤیدالی شیللی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە سکاڵایەکی لە دژی یانەکەی تۆمارکردووە بەمەبەستی وەرگرتنی ھەندێک پاداشت. 


سکاڵاکە لە پێنجی ئەم مانگە لەلایەن پارێزەری ڤیدال تۆمارکراوە و تێیدا داوای بڕی ٢,٤ ملیۆن یۆرۆ دەکەن لە بەرامبەر ئەم ماوەیەی ڤیدال یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە . 

لەلای خۆشییەوە ڤیدال گووتی : پارێزەرەکەم و بریکاری کارەکانم سەرپەرشتی کارەکانم دەکەن، من ئارەزووم لەم جۆرە کێشمە کێشمانە نییە ،بەڵام ئەگەر ئەم بڕە پارەیە مافی من بێت ئەوا پێویستە وەریبگرم. 

لەلای خۆشییانەوە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەڵێن ، ئەم سکاڵایەی پارێزەری ڤیدال ھیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و ئەوان بەھەڵە لە ھەندێک بەندی گرێبەستی نێوان ڤیدال و یانەکە تێگەیشتوون و ئێمەش ھیچ بڕە پارەیەک نادەین. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 547جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad