English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئینێستا لە تەمەنی ٣٥ ساڵی چوار بۆند رەتدەکاتەوە 
2019-12-28 [01:23 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەندریاس ئینێستا ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە لەچەند رۆژی رابردوو چوار بۆندی بۆ ھاتووە و ھەموویان رەتکردووتەوە . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامە مۆندۆدیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یانەکانی لۆس ئەنجلۆس گالاکسی و مۆنتریال و ئەنتەر میامی ئەمەریکی بۆندیان پێشکەش بە ئینێستا کردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە خولی ئەمەریکی بکات ، بەڵام ئینێستا ئەم بۆندانەی رەتکردووتەوە . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، یانەی ئیستۆدیانتسی ئەرژەنتینی ھاوشێوەی یانە ئەمریکیەکان ھەوڵدەدات بۆند لەگەڵ ئینێستا مۆربکات ، لەمبارەیەوەش ماسکیرانۆی یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنە ھەوڵی لەگەڵ ئینێستا داوە تا بیگوازێتەوە خولی ئەرژەنتینی. 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئینێستا گووتوویەتی دوو ساڵ لە بۆندەکەم لەگەڵ یانەی ڤیسیل کوبی ژاپۆنی ماوە و لێرە ئاسوودەم و نامەوێت بچمە ھیچ یانەیەکی دیکە . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 898جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad