English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان چەند بڕیارێکی نوێ دەردەکات 
2019-12-28 [03:44 AM]

ZNA- ھەولێر 



ئەمڕۆ شەممە ٢٨/١٢/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی سەرۆک و جێگری و سەرجەم ئەندامەکانی، یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و، ئەم بڕیار و راسپاردانەی خوارەوەی دەرکرد:

١-    دواخستنی خولی نایابی لاوانی کوردستان تا کۆتایی ھاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی وەزارەتی پەروەردە، ئەمەیش بۆ زیاتر رەخساندنی دەرفەت بۆ قوتابییان و خوێندکارانی خۆشەویست.
٢- لێکۆڵینەوە لە رووداوەکانی یاری نێوان سیروانی نوێ و زاخۆ لە خولی نایابی لاوانی کوردستان بەردەوامە، تا گەیشتن بە دەرئەنجامی راست و دروست، بۆ ئەمەیش گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێری یاریگەی یانەی سیروانی نوێ داواکراوە.
٣- ئاگاداری سەرجەم یانە بەشداربووەکان لە چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دەکەینەوە، ھەر یانەیەک لە کاتی یاری پاشەکشە بکات، ئەنجامی یارییەکە (٣-٠) گۆڵ دەبێت بۆ یانەی بەرامبەر.
٤- دوای لێکۆڵینەوە لە یاری نێوان سۆران و ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان، کە سەرجەم پەیوەندارانی یارییەکە لە لێکۆڵینەوەکە ئامادە بوون، بڕیاردرا بە:
• ھەژمارکردنی یارییەکە بە ئەنجامی (٣-٠) گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی سۆران، ئەمەیش بە ھۆی پاشەکشەی یانەی ھەولێر لە یارییەکە.
• سزادانی یانەی سۆران بە ئەنجامدانی دوو یاری داھاتوویان بە بێ ئامادەبوونی ھاندەر لە یاریگەی خۆیان لە سۆران.
٥- راگرتنی یاریدەدەری ناوبژیوان (عومەر قادر) بۆ ماوەی دوو مانگ لە بەرێوەبردنی یاری، ئەمەیش بە ھۆی ھەژمارکردنی گۆڵێکی نادروست لە یاری نێوان سۆران و ھەولێر لە خولی نایابی کوردستان.
٦- بڕیاردرا بە دەستپێکردنەوەی خولەکانی نایاب و پلەیەکی کوردستان لەم رێکەوتانەی خوارەوە:
• یارییەکانی خولی پلەیەکی کوردستان لە رۆژی پێنجشەممە ٢/١/٢٠٢٠.
• یارییەکانی خولی نایابی کوردستان لە رۆژی ھەینی ٣/١/٢٠٢٠.
٧- خولی نایابی فوتساڵی کچانی کوردستان، دوای کۆتایی ھاتنی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی وەزارەتی پەروەردە ئەنجام دەدرێت.
٨- ئاگاداری یانەکانی خولی نایابی لاوانی کوردستان دەکەینەوە، کە دوو یانەی ریزبەندی دواوە بۆ خولی پلەیەکی لاوانی کوردستان بۆ وەرزی ٢٠٢٠/٢٠٢١ دادەبەزن، ئەمەیش لە لاپەڕە ١٢ لە بڕگەی ٢٦ ـی رێنماییەکانی پەڕاوی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ھاتووە.
٩- لە ژێر رۆشنایی کۆبوونەوەیەکی فراوانی یەکێتییەکەمان، کە لەگەڵ ھەریەک لە راھێنەران و یاریدەدەری راھێنەران و سەرپەرشتیارانی تیپەکانی پێشکەوتووانی پلەنایاب و پلەیەک و نایابی لاوانی کوردستان ئەنجامدرا، بڕیاردرا لە داھاتوو لە سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان سزا و رێ و شوێنی توندتر لە بەرامبەر ھەر کەسێک و یانەیەک بگرینەبەر، کە لە یاریگەکان کێشە و گرفت دەنێنەوە و خولەکانی کوردستان ناشیرین دەکەن، سەرجەم ئامادەبووانیش پێداگیریان کرد، کە پێویستە سزاکان توندتر بێت، ئێمەیش لە یەکێتی تۆپی پێی کوردستان پابەند دەبین بە تەواوی یاساکانی تۆپی پێ و رێنماییەکانمان، بە ھیوای ھاوکاری و ھەماھەنگی ھەموو لایەک بۆ ئەوەی روویەکی جوان و شارستانی وەرزشی کوردستان پیشانی دەرەوە و ناوەوەی کوردستان بدەین.
١٠- یاری نێوان زاخۆ و دھۆک لە گەڕی دەیەمی خولی نایابی کوردستان، بەبێ ئامادەبوونی ھاندەرانی ھەردوو یانە لە یاریگەی زاخۆ ئەنجام دەدرێت.

ی.ا
 





ئەم هەواڵە 7969جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad