English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بەسەردانێكی لەناكاو گەیشتە شاری ئەنبار
2019-12-29 [08:05 AM]

ZNA- هەولێر


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ سەردانێکی لەناکاوی بۆ بنکەیەکی سەربازی لە رۆژئاوای عێراق ئەنجامداوە.

سەرچاوەکە کە ئەفسەرە بە پلەی عەقید بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "مایک پۆمپیۆ سەردانێکی کورتی بۆ بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگای ئەنبار كرد کە سەربازانی ئەمریکا تیایدا جێگیرکراون".

سەرچاوەکە گوتیشی: "مایک پۆمپیۆ چاوی کەوتووە بەو فەرماندە ئەمریکییانەی کە لە عێراق ئەرکەکانیان جێبەجێ دەکەن، بەڵام نەزانراوە کە باس لە چی کراوە".

سەردانەکەی مایک پۆمپیۆ دوای دوو رۆژ دێت لە کوژرانی کارمەندێکی ئەمریکا لە ئاکامی هێرشێکی مووشەکی بۆسەر بنکەی سەربازی (K1) نزیک شاری کەرکووک.

ئەمریکا لە چوارچێوەی هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژبە "داعش"، پێنج هەزار سەربازی لە ژمارەیەک ناوچەی عێراق بڵاوەپێکردووە

 





ئەم هەواڵە 604جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad