English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
2019-12-29 [08:09 AM]

ZNA- هەولێر


پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
بۆ ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان 

بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەددین بەهائەدین کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو کە ئەمە دەقەکەیەتی :

بەڕێز مامۆستا سەلاحەددین بەهائەدین 
بە بۆنەی بەستنی کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە ئەمینداری گشتی ، پیرۆزبایی لە بەڕیزتان و سەرکردایەتی نوێ و تەواوی ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دەکەم .
ئومێدەوارین سەرکەوتنی ئەم کۆنگرەیە، ببێتە هۆی کارکردنی زیاتری  یەکگرتووی ئیسلامی و هەموولایەنە كوردستانييەکان لە پێناو پەرەپێدانی تەبایی و هاوهەڵوێستی لە سەر پرسە نیشتمانییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان . 

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2019/12/29





ئەم هەواڵە 1405جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad