English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەی شەقامی عیڕاقی لە گەڵ دەوڵەتی عیڕاقە
2019-12-29 [09:32 AM]

نوسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی



عیڕاق لەو ڕوژەوەی وەک دەوڵەت دامەزراوە هەتاکو ئەمڕو بەردەوام لە نێو ناسەقامگیری و نائارامی دا گوزەری کردووە 

لاپەڕەکانی مێژوی سیاسی ئەم وڵاتە گشتیان تەعبیر لە مێژویێکی خوێناوی دەکەن 

کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بو ئەو ئەقڵیەتە سیاسیەی کە فەرمانڕەوایەتی ئەم وڵاتەی کردووە

ئەقڵیەتێک کە هەمیشە مانەوەی خوی  لە دیکتاتوریەت و ستەمکاریدا بینیوە و بو مانەوەی خویان لە لونکەی دەستەڵاتی سیاسیش دا 

بە کارهێنانی زەبرو زەنگ و کوشتن و بڕین و هتد بە باشترین ئامرازیان زانیوە بو لە نێو بردنی ڕکابەرەکانیان 

واتە هەرکەس و لایەنێک کە دژی ئەوان جوڵابێتەوە بە دەربڕینی وشەیێکیش بوبێت لەنێویان بردووە

عیڕاق وڵاتێکی فرە ڕەنگەو و دەیان پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی و زمانی جیاواز لە خوی  گرتووە 

وڵاتێکە بەزور لکێندراوە بە یەکەوە وە کاتێک وڵاتێک بە زور بە یەکەوە لە حیم کرا بێت لە دەرەوەی ئیڕادەی سیاسی پێکهاتەکانی
 ڕوژێک لە ڕوژان لەحیمەکە هەر دەشکێت و دەوڵەتەکە هەڵدەوشێتەوە 

ئەمڕو وای دەبینم ڕوژی هەڵوەشاندنی دەوڵەتی دیکتاتورو و توتالیتاری عیڕاقە
و گەلانی عیڕاق گەیشتونەتە ئەم ڕاستیە حاشا هەڵنەگرە 

ئەویش ئەوەیە کە چیتر نایانەوێ لە ژێر سایەی دەوڵەتێک دا بن کە سەد ساڵە نوخبەیێکی سیاسی دەستەڵاتداری  زوردار جا چ شیعە بو بێت یا سوننە بژین

بەڵکو خوازیاری ئەوەن سەر لە نوێ دەوڵەتێک بونیاد بنێنەوە  بە گوێرەی ئیڕادەی سیاسی خویان بێت 

وڕزگاریان بێت بە یەکجاری لەم هەمو قەیرانانەی کە بەرۆکی گەلانی ئەم وڵاتەی گرتووە و نوخبەیێک عیڕاق بە ڕێوە ببات کە خوی بە خاوەنی وڵات و دڵسوز بزانێت

هەربویەش وای دەبینم هەتاکو دەوڵەتی ئێستا هەڵنەوشێتەوە و بناغەی دەوڵەتێکی تازە دانەڕێژڕێتەوە شەقامی عڕاقیش دانامڕکێتەوە 

بەڵام لێرەدا پرسارێکیش دێتە پێشەوە ئەویش بریتیە لە وەی کە دوای هەڵوەشاندنەوەی دەوڵەتی ئێستای عیڕاق کێن ئەوانەی دەبنە جێگرەوەی دەستەڵاندارانی ئێستا ؟

ئایا لە ڕاستی دا کەسانێکن هاونیشتمانی دەکەنە پێوەری ئەدای خویان لە بەڕێوەبڕدنی وڵات؟
یان هەڵگری هەمان ئەقڵیەتی سیاسی پێش خویان دەبن؟

ئەمە پرسێارێکە وەڵامەکەی لە داهاتودا دەستمان دەکەوێت و بومان ڕون دەبێتەوە.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad