English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مۆدریچ زۆر له‌ زیدان تووڕه‌یه‌
2019-12-29 [09:07 AM]

ZNA- ھەولێر


رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید ئاشكرایكرد، لوكا مۆدریچی یاریزانی كرواتیی زۆر تووڕه‌یه‌ له‌ زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌.

ماركا باس له‌ هۆكاری تووڕه‌یی مۆدریچ ده‌كات و ده‌ڵێت "یاریزانی كرواتی له‌وه‌ تووڕه‌یه‌ كه‌ زیدان له‌ یارییه‌ گه‌وره‌ و گرنگه‌كاندا پشتی پێنابه‌ستێت".

وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی ده‌كات، مۆدریچ وه‌رزی رابردووی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ كۆتاییپێهێنا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ تیپه‌كه‌یان خراپ بوو و به‌بێ ده‌ستكه‌وت وه‌رزه‌كه‌ی ته‌واوكرد، بۆیه‌ ده‌یویست ئه‌مساڵ قه‌ره‌بووی ساڵی رابردوو بكاته‌وه‌ و باشترین ئاست پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام تووشی شۆك بووه‌ كه‌ ده‌بینێت زیدان متمانه‌ی جارانی پێی نه‌ماوه‌".

ماركا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ مۆدریچ له‌ یارییه‌ گرنگه‌كان بێبه‌شكراوه‌ و ده‌ڵێت "له‌ یاری یه‌كه‌می پاریس سانجێرمان له‌ چامپیۆنزلیگدا به‌هۆی پێكانه‌وه‌ به‌شداری نه‌كرد، دواتر له‌ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆناش وه‌ك یه‌ده‌گ به‌شداری كرد".

ماركا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هۆكاری پشتگوێخستنی مۆدریچ له‌ لایه‌ن زیدانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ فێدی ڤالڤێردیی یاریزانی لاوی ئۆرۆگوایی ئاستێكی زۆر به‌رز له‌ هێڵی ناوه‌ڕاستی تیپه‌كه‌ پێشكه‌ش ده‌كات.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 595جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad