English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌م یانه‌ گه‌وره‌یه‌ داوای كڵۆپ ده‌كات
2019-12-29 [09:53 AM]

ZNA- ھەولێر


بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت یورگن کڵۆپ، لە داهاتوودا بکاتە راهێنەری یانەکەی.

 

ڕۆژنامەى میرەرى بەریتانى بڵاویکردووەتەوە، لیۆناردۆى بەڕێوەبەرى وەرزشى یانەى پاریس سانجێرمانى فەڕەنسى، لەم وەرزەدا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى بە یۆرگن کلۆپى ئەڵمانى ڕاهێنەرى لیڤەرپوڵى ئینگلیزییەوە کردووە بۆ وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانە پاریسیەکە.

هه‌روه‌ها سەرچاوەکە ئاشكرایكرد داهاتووی توخێل روون نییە، بەهۆی ئەوەی دەستەی کارگێری یانەکە دەیەوێت رکابەری لەسەر چامپیۆنزلگ بکات، بۆیە ئەگەر ئەمساڵ ئەنجامێکی باشیان نەبێت ئەگەری هەیە راهێنەرەکە دووربخەنەوە.

لەبەرامبەردا کلۆپ دووپاتیکردووەتەوە لە لیڤەرپوڵدا دڵخۆشە و هیچ ئاماژەیەکى بۆ وەرگرتنى پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانە فەڕەنسیەکە نەداوە، ئەمە لە کاتێکدا بەم دواییانە گرێبەستەکەى تا هاوینى ٢٠٢٤ نوێکردووەتەوە.





ئەم هەواڵە 808جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad