English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمرۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ئاماری رووداوەکان و کارو چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی لە سنوری هەر چوار قەزای سۆران و مێرگەسوور و چۆمان و رواندوز لەماوەی سالی (۲۰۱۹)بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستە روو
2019-12-29 [10:38 AM]

ZNA- هەولێر


ئەمرۆ لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا لەلایەن بەرێوبەری بەشی راگەیاندن بەرێوەبەرایەتیمان (مقدم/بیار محی الدین ) ئاماری رووداوەکان لەگەل 
کارو چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتیمان لە سنوری هەر چوار قەزای سۆران و مێرگەسوور و چومان و رواندوز لەماوەی سالی (۲۰۱۹)بۆ دەزگاکانی راگەیاندن خستە روو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کۆی گشتی (٦٤۳) رووداوی جۆراوجۆرمان هەبووە بەم شێوەی خوارەوە.

٭ رووداوی ئاگری جۆراوجۆر (٥۹۷)رووداو.
٭رووداوی خنکان(۱۱)رووداو.
٭ رووداوی لافاو(٦) رووداو.
٭ رزگارکردنی (۲٦) کەس
٭ هەلدێرانی (۳) کەس
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شڕۆڤەی رووداوەکان:

یەکەم: رووداوی ئاگری جۆراو جۆر(٥۹۷) بەم شێوەیە.

٭( ٦٥ ) رووداوی ئاگری مالانە کە زۆربەی رووداوەکان شۆرتی کارەبا و بتلی غاز بوون.
٭ ئاگرکەوتنەوە لە  (۱٥) دوکان.
٭ (۹٥) ئاگرکەوتنەوەی جۆراوجۆر(گۆرەوی کارەبا ، زبل و خاشاك،....).
٭ سووتانی (٤٥)ئۆتۆمبێل لەسنوری هەر چوار قەزاو کە زۆربەی رووداوەکان شۆرتی کارەبای بزوێنەر ئۆتۆمبێل و فول پەمپ بوون.
٭ (۳٤٦) رووداوی سووتانی پووش پاوان بوو کەنزیکەی (۱۱۸۰۲) دۆنم زەوی پووش پاوان سووتاوە بەنزیکەی.
٭ (۲۷) رووداوی رەزو باغ.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دووەم : رووداوی خنکان (۱۱) حالەتی خنکان بوون.

٭ مندالێکی (۱۰) سالان لە هاوین هەواری بێخال.
٭ مندالێکی (٦) سالان لە رووباری کاولۆکان.
٭ پیاوێکی (٥۰) سال لە چیای دینۆ لە ناوچەی بالەکایەتی.
٭ مندالێکی (٤)سالان لە رووباری سەکران.
٭ پیاوێکی (٤۱) سال لە رووباری چامێ سنوری قەزای مێرگەسۆر
٭ پیاوێکی (۳۸) سال لە رووباری ئێنێ لە سنوری بنکەی چۆمان.
٭ مندالێکی (۹) سالان هاوین هەواری بێخال.
٭ گەنجێکی (۲۳) سال لە رووباری هاودیان.
٭ گەنجێکی (۲۰) سال لە رووباری خەلان.
٭ ژنێکی (۲۸) سال لە رووباری وارەکەون.
٭ پیاوێکی(۷۲) سال لە نزیک پردی حافیز.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

سێیەم : شەش رووداوی لافاو .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 
چوارەم: رزگارکردنی(۲٦)کەس

٭ رزگارکردنی (۲) هاولاتی لەرووباری گەلی عەلی بەگ.
٭ رزگارکردنی (۸) هاولاتی لە چیای هەلگورد.
٭ رزگارکردنی (۷) هاولاتی لە چیای کۆرەك.
٭ رزگارکردنی (۳) هاولاتی لە رووباری بلێ.
٭رزگارکردنی (٦) هاولاتی لە کاتی بۆردومانەکاندا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

پێنجەم: هەلدێرانی (۳) کەس

٭ گەنجێکی (۲۸)سال لە گەلی عەلی بەگ.
٭ مندالێکی (۷) سالان لە چیای برادۆست.
٭ گەنجێکی (۲۳)سال لە هاوین هەواری بێخال.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شەشەم: زیانەکانی ماددی و گیانی.

٭ زیانی ماددی نزیکەی(۳٦۸،۰۲٤،۰۰۰)سێ سەدو شەست و هەشت میلیۆن وبیست و چوار هەزار دیناری عێراقی.

٭ زیانی گیانی خنکانی (۱۱) لە ناو ئاو دا.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

حەوتەم:
بەراود بەسالی رابردوو (۲۰۱۸)رووداوەکان زیادیان کردوە.
٭ سالی ۲۰۱۸ (٤۹٦) رووداو.
٭ سالی ۲۰۱۹ (٦٤۳) رووداو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کارو چالاکیە کانی بەرێوەبەرایەتیمان

۱- کردنەوەی چەندین سمینارێک لەلایەن بەرێوبەر و ئەفسەرانی شارەزا بو کۆلێژ و پەیمانگا و قوتابخانەکان بەمەبەستی پێدانی رێنمای و خۆپاراستن لەهەر رووداوێکی نەخوازراو.
۲- پێدانی رێنمای بەرگر شارستانی بەپێی وەرزەکانی سال.
۳- کردنەوەی خولی سەربازی لەکاتی بەرزکردنەوەی پلەیان
٤- ئەنجام دانی پشکنینی زیاتر لە (۲۲۸۹) شوێنی بازرگانی لەسنوری هەر چوار قەزای (سۆران،رواندز،چۆمان،مێرگەسۆر).
٥-  مۆلەت دانی زیاتر لە (۳۰٥) شوێنی بازرگانی دوای دل نیا بوون لە دابین کردن وجێ بەجێ کردنی رێنمایەکانمان.
٦- پشکنینی(۱٤٥۲)فەرمانگەی میری و زانکۆ و پەیمانگا و قوتابخانە.
۷- کردنەوەی بنکەی سمیلان لە ناوچەی بالەکایەتی.
۸- تیمەکانمان توانیان هەزاران دۆنم پووش پاوان باخچەو ڕەز رزگار کەن لە سووتان.
۹- تیمەکانمان توانیان دەیان (دوکان و مال و چێشتخانەکان و ئۆتۆمبێل و....)رزگار کەن لە سووتان.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەریەتی بەرگری شارستانی سۆران.





ئەم هەواڵە 718جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad