ZNA-هەولێر
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩/١٢/٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی ناوچە جیاوازەکانی ھەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.
وەک لە ڕاگەیاندراوەکەی کەشناسیی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە سلێمانی ٠.٤ ملم، لە دھۆک ١.١ ملم و لە ھەڵەبجە ١.٣ ملم باران باریوە.

ئەم هەواڵە 6718جار خوێندراوەتەوە |