English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یۆڤانتس پێکھاتەکەی بە سێ یاریزان بەھێز دەکات 
2019-12-29 [01:44 AM]

ZNA- ھەولێر 



یانەی یۆڤانتسی ئیتاڵی پلانی داناوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانە گرێبەست لەگەڵ سێ یاریزان مۆربکات، بۆ ئەوەی پێکھاتەی تیپەکەی پێ بەھێز بکات. 

بەپێی ھەواڵێکی پێگەی کالچیۆ مێرکاتۆ ، یانەی یۆڤانتس بۆ بەھێز کردنی پێکھاتەی تیپەکەی بڕیاریداوە لەماوەی گواستنەوەی زستانە بۆند لەگەڵ سێ یاریزان مۆربکەن . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەو سێ یاریزانەی یانەی یۆڤانتس بەنیازە بۆندیان لەگەڵ مۆربکات بریتین لە ، ئیرلینگ ھالاند ھێرشبەری یانەی رێد سالزبۆرگی نەمساوی ، تۆماس مۆنییە بەرگریکاری یانەی پاریس سانجێرمان و لیۆناردۆ باریدیس یاریزانی ھێلی ناوەڕاستی یانەی پاریس سانجێرمان . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، ئەم وەرزە یانەی یۆڤانتس سەرەڕای ئەوەی رکابەری لەگەڵ یانەی ئەنتەرمیلان دەکات لەسەر نازناوی کالچیۆ بەڵام ئاستی وەک جاران نەماوە و ھەست بە کەم و کوڕی لە پێکھاتەکەی دەکرێت . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 694جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad