English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر : بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ دووربخه‌ینه‌وه‌ پێویستە یەكڕیز بین
2019-12-30 [07:32 AM]

​ZNA – هەولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  موقته‌دا سه‌در، هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حزبوڵڵای عێراق راگه‌یاند، پێویستمان به‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددییه‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌پیاوانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ دووربخه‌ینه‌وه‌.

رێبه‌ری رەوتی سەدر تویتێكی كردووە ولەتویته‌ره‌وه‌ نوسیوویه‌تی: "پاش ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ قائیمی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییان بۆردوومان كردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم عێراق بخزێنرێته‌ ناو شه‌ڕی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش نیم، چونكه‌ نامه‌وێت عێراق به‌زۆر بخزێنرێته‌‌ ناو جه‌نگه‌كه‌ و وڵاته‌كه‌ ببێته‌ مه‌یدانی ململانێكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا".

سه‌در دەشڵێت: "پێویستمان به‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌كی جددییه‌ له‌لایه‌ن گه‌وره‌پیاوانه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی عێراق له‌و جه‌نگه‌ ماڵوێرانكه‌ره‌ دووربخه‌ینه‌وه‌ كه‌ ته‌ڕ و وشك پێكه‌وه‌ ده‌سووتێنێ و ده‌یكاته‌ خۆڵه‌مێش".

ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی شیعه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، پێویسته‌ گه‌لانی عێراق ده‌نگهه‌ڵبڕن و سه‌ركۆنه‌ی شه‌ڕ و به‌زۆر خزاندنی عێراق بۆ ناو ئه‌و جه‌نگه‌ بكه‌ن".

سەدر جەختی لەوە كردەوە، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان یه‌كڕیز نه‌وه‌ستن و به‌جددی هه‌نگاونه‌نێن، ئه‌وه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌بێته‌ كۆتایی عێراق، چونكه‌ ئێمه‌ پێویستمان به‌ ئاشتی و بونیادنانه‌وه‌یه‌، عێراق بۆ ئه‌وه‌ نابێت و توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ بخزێنرێته‌ ناو جه‌نگه‌وه‌، هه‌ر لایه‌نێكیش بیه‌وێت ئه‌وه‌ بكات ئه‌وه‌ دوژمنی گه‌له‌".

 





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad