English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئایا خواردنەوەی شیر پێویستە
2019-12-25 [09:08 AM]

هەولێر ــ ZNA


پێکهاتەی شیر بە نزیکەیی بریتیە لە ٪۸۷ ئاو، ٪٥لاکتۆز (شەکر) ,%٣.٤ چەوری ، ٪۳.۳پرۆتین، وە تەنها ٪٠.۷ کانزای تێدایە.(واتە ٪۱ کەمتر!). ئەمە لە کاتێکدا شیری مانگای سروشتی بێت و ووشک نەکرابێتەوە و نەکرابێتە قوتو پاکەتەوە.

شیر بەهای خۆراکی وەک جاران نەماوە چونکە بەخێو کردنی ئاژەڵەکان وەک جاران تەندروست نیە! ئەمە راستیەکەو لە زۆربەی توێژینەوە نوێیەکان دەرکەوتوە.

وە چەوری ناو شیرە کە بە سودە و یارمەتی هەرسی شیرەکە دەدات، (شیری کەم چەوری زیاتر شەکرەو ئازاری ریخۆڵە دەدات).

شیر ناتوانێت ئێسکە نەرمەو ئازار و نەخۆشی ئێسک و جومگە باشتر بکات لە ئێستادا، لەگەل ئەوەی رێژەیەکی شەکری زۆری تێدایە (زۆر کەم کانزاو ڤیتامینی تێدایە) ، وە بۆ قەڵەوی بەتایبەتی قەڵەوی وورگ و کەمەر زۆر خراپە (قەلەوی خۆشی هۆکارێکی ئازاری پشت و جومگەیە).

هەروەها بۆ نەخۆشی شەکرە خراپە چونکە خێرا رێژەی شەکر لە خوێندا بەرز ئەکاتەوە (high glycemic index).

بۆ کێشەی هەرس و کۆلۆن باش نیە بەهۆی بونی شەکری لاکتۆز کە هەرسی قورسە.

ماست تەندروستترین پێکهاتەی شیرە.

باشترین رێژەی کالیسیۆم و ڤیتامین D3 لەناو سپێناغ و سڵق و کاهوو کونجی و تۆوی کەتان و ماسی و نیسک و بایەمدا هەیە،( فیل گەورەترین و بەهێز ترین ئێسکی هەیە و تەنها روەک و سەوزەوات دەخوات)!.

شیر لە دوای تەمەنی ۲ساڵی، خواردنەوەی رۆژانەی پێویست و گرنگ نیە بۆ تەندروستی و لە هەندێ کەسدا زۆر خواردنەوەی ڕەنگە زیانیی هەبێت بەتایبەتی کەسێک کێشی زۆر بێت.

د. بینایی کامەران





ئەم هەواڵە 6319جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad