English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرھەمھێنانی نەوتی ناسریە دەستیپێكردەوە
2019-12-30 [11:25 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرایکرد، دوای وەستانی بۆ ماوەی دوو رۆژ، بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگەی نەوتی ناسریە دەستیپێکردووە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەرھمھێنانی نەوت دەستپێکردووە، بڕیاریشە لە دوو رۆژی داھاتوودا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بگاتەوە ئاستی جارانی. لەکاتێکدا بۆ ماوەی دوو رۆژ بوو بەرھەمھێنانی نەوت لەکێڵگەی ناسریە بەھۆی پچڕاندنی کارەبا وەستابوو.

کێڵگەی نەوتی ناسریە رۆژانە لەنێوان ٨٠ تاکو ٨٥ ھەزار بەرمیل نەوت بەرھەم دەھێنێت و رۆژی شەممەی رابردووشدا، لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کارمەندانی کێڵگەکە ناچارکران کارەبا لەسەر کێڵگە نەوتیەکە بپچڕێنن.





ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad