English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھەواڵێکی ناخۆش بۆ ھاندەرانی بەرشەلۆنە 
2019-12-30 [01:35 AM]

ZNA- ھەولێر


ئەمڕۆ یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام بوو لە ئامادەکارییەکانی بۆ یارییەکانی داھاتووی خولی ئیسپانی و جامی سوپەری ئیسپانی، بەڵام دوو یاریزانی گرنگی لە دەستداوە . 

بەپێی  ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یاریزان ئارسەر میلۆ ئەستێرەی ھێلی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا لە پێکانەکەی چاک نەبووتەوە و بەلایەنی کەم تا سێ ھەفتەی دیکە لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە ، بەمەش ئارسەر ناتوانێت بەشداری جامی سوپەری ئیسپانی بکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، لە راھێنانەکانی ئەمڕۆ تێرشتیگن گۆڵپارێزی سەرەکی یانەی بەرشەلۆنە بەشداری نەکردووە بەھۆی ئەوەی ھەستی بە ئازار کردووە لە رانی ، بەڵان نەزاندراوە پێکانی ھەیە یاخود نا . 

لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە ، بڕیارە ھەرسی َ یاریزان میسی و سوارێز و ڤیدال رۆژی پێنج شەممە پەیوەندی بە راھێنانەکانی یانەی بەرشەلۆنە بکەنەوە بۆ خۆ ئامادەکردن بۆ یارییەکانی داھاتوو . 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1456جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
بەھرەیەکی سەرنج راکێشە
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad