English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەرشەلۆنە جێگرەوەی ڤالڤێردی دیاری کرد 
2019-12-30 [01:46 AM]

ZNA- ھەولێر




راپۆڕتە رۆژنامەوانیەکانی فەڕەنسا ئاماژە بەوە دەدەن ، یانەی بەرشەلۆنە لە دوای کۆتایی ھاتنی بۆندی ڤالڤێردی لەگەڵ یانەی کەتەلۆنی ، بۆند لەگەڵ تێری ھێنری مۆر دەکەن . 

بۆندی ڤالڤێردی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە لە حوزەیرانی داھاتوو کۆتایی دێت ، بەڵام بەرپرسانی ئێستای یانەی بەرشەلۆنە ھەوڵدەدەن بۆندەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە نوێ بکەنەوە ، ئەم کارەش بە دڵی ھاندەرانی بەرشەلۆنە نییە. 

ئەمڕۆش رۆژنامەکانی فەڕەنسا باسیان لەوە کردووە کە بەشێک لە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەوەن یانەکەیان بۆند لەگەڵ تێری ھێنری مۆربکات بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی ڤالڤێردی لەراھێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە، چونکە ھێنری شارەزاییەکی تەواوی لەسەر یانەی بەرشەلۆنەھەیە و یاریزانێکی بەتوانا بووە لە ریزەکانی یانەی کەتەلۆنی. 

لە ھەواڵەکە ھاتووە ، جۆسیب ماریا بارتۆمیۆ کەسایەتی ھێنری بە دڵە و لەکاتی وازھێنانی ھێنری لە یاریکردن پێی گووت "بەرشەلۆنە ھەموو کات ماڵی تۆیە". 

 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 1552جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad