English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای لێدانی حەشدی شەعبی، نەتانیاهۆ دەستخۆشی لە پۆمپیۆ دەكات
2019-12-30 [03:35 AM]

ZNA - هەولێر


سەرۆكی وەزیرانی كاربەڕێكەری ئیسرائیل، بنیامین نەتانیاهۆ، دوای ئەو هێرشەی دوێنێ یەكشەممە كردیە سەر بارەگاكانی حەشدی شەعبی لە عێراق و سوریا، پیرۆزبایی لە ئەمەریكا كرد.

وتەبێژی نوسینگەی نەتانیاهۆ، ئۆڤێر گاندلمان، وتی، ئەمڕۆ بنیامین نەتانیاهۆ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ قسەی كردوە، سەبارەت بەم كردەوەیەی ئەمەریكا كردیە سەر ئێران و وەكیلەكانیان لە ناوچەكە، دەستخۆشی و پیرۆزبایی لێكردوە.

دوێنێ ئێوارە 29/12/2019 فرۆكە بێفڕۆكەوانەكانی ئەمەریكا چەند مۆڵگەیەك و بارەكایەكی حەشدی شەعبی لە شاری قائمی پارێزگای ئەنیار لەسەر سنوری سوری بۆردوومان كرد.

ئەمڕۆ دووشەممە حەشدی شەعبی وتی، لە ئەنجامی ئەم هێرشەی كرایە سەر بارەگاكانمان لەلایەن ئەمەریكاوە، 25 كەس كوژران و 51 كەسی دیكە بریندار بوون.

 

سپۆتنیك

 





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad