English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
8 رێگا بۆ ئەوەی دڵت بەهێز بکەیت
2019-12-30 [12:25 PM]

هەولێر ــ ZNA


نەخۆشی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بە گشتی لە هەمو تەمەنێکدا هەیە و لەناو خەڵکیدا باوە، چەندین هۆکاری جیاواز هەیە کە ئەگەری توشبون بەم نەخۆشیە زیاد دەکات، دەتوانیت بەم چەند رێگایە تەندروستی دڵت بپارێزیت و دڵت بەهێز بکەیت.

یەکەم: بەردەوام بجوڵێ
بەردەوام جوڵان و ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر هۆکارە بۆ ئەوەی لە نەخۆشیە درێژخایەنەکان دوربکەویتەوە، وەکو شەکرە، نەخۆشی دڵ، قەڵەوی.

دوەم: چەوری ورگت مەهێڵە
بە پێی توێژینەوەیەک ئەو کەسانەی چەوری ورگیان کەمە مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی دڵ کەمترە بە بەراورد بەو کەسانەی چەوری ورگ و کەمەریان هەیە.

سێیەم: راھێنانی وەرزشی ئەنجام بدە
بەردەوام ئەنجامدانی راهێنان و وەرزشکردن دەبێتە هۆی هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن، مەترسی نەخۆشی دڵ کەم دەبێتەوە.

چوارەم: لە جگەرە کێشان دوربکەورەوە
جگەرە ماددەی نیکۆتینی تێدایە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، نارێکی لێدانی دڵ، رێگە نادات ئۆکسجینی پێویست بگات بەدڵ لە رێگەی خوێنەوە.

پێنجەم: خۆراکی تەندروست هەڵبژێرە
ئەو خۆراکانەی دەیخۆیت پەیوەندی راستەوخۆی بە ئەندامانی جەستەتەوە هەیە، دەربکەوە لەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کاربۆهیدرات و چەوری، زیاتر گرنگی بە خواردنی سەوزەوات و میوە بدە.

شەشەم: سیستمی خەوت رێکبخە
نارێکی سیستمی خەو مەترسی نەخۆشی دڵ زیاد دەکات، ئەو کەسانەی رۆژانە کەمتر لە 4 کاتژمێر دەخەون، ئەگەری رودانی نەخۆشی دڵیان سێ هێندەی ئەو کەسانە زیاد دەکات کە رۆژانە 8 کاتژمێر دەخەون.

حەوتەم: دوربکەوە لە ماددە کحولیەکان
خواردنەوەی ماددە کحولیەکان مەترسی نەخۆشی دڵ و جەڵتە زیاد دەکات.

هەشتەم: خۆت لە سترێس بەدور بگرە
بەردەوام دڵراوکێ و سترێس مەترسی نەخۆشی دڵ زیاد دەکات، هەوڵبدە رۆژانە پشو وەربگرە و یۆگا ئەنجام بدە بۆ ئەوە لە سترێس دوربکەویتەوە.





ئەم هەواڵە 7357جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad