English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریكا چاوەڕێی تۆڵە سەندنەوەی حەشدی شەعبیە
2019-12-31 [07:37 AM]

​ZNA – هەولێر


دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك بنكه‌ی سه‌ربازیی كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ كرانه‌ ئامانج ، به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایانكرد: به‌ چڕی چاودێریی بارودۆخە كە و هه‌ر رێوشوێنێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ین .

له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ند به‌رپرسێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی كه‌ نه‌یانویستووه‌ ناویان بهێنرێت، قسه‌یان بۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز كردووه‌ و دەڵێن: "بێگومانین له‌وه‌ی هه‌ندێگ گرووپی چه‌كداری ناو حه‌شدی شه‌عبی كه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكان به‌ جۆرێك له‌ جۆره‌كان وه‌ڵامدانه‌وه‌یان ده‌بێت و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ سه‌رهه‌ڵدانی گرژییه‌كی دیكه‌ له‌ نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێراندا".

یه‌كێك له‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییانە به‌ ڕۆیتەرزی گوت: "پێموایه‌ كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵا كه‌ به‌ر بۆمببارانه‌كه‌ كه‌وتوون هه‌ر ئه‌وانیش وه‌ڵامیان ده‌بێت و هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ ده‌ده‌ن".

به‌ڵام به‌رپرسێكی سه‌ربازیی دیكه‌ ده‌ڵێت: "هیچ نیگه‌رانییه‌ك نییه‌ له‌وه‌ی له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو كرده‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ دژی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌نجام بدرێت".

سه‌رچاوه‌كانی رۆیته‌رز روونیانكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئێستا چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن بزانن گرووپه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی و ئێران چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان ده‌بێت.

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad