English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تامی ناخۆشی دەم
2019-12-31 [01:49 AM]

هەولێر ــ ZNA


رەنگە هەندێک کات هەستت بە تامی ناخۆشی دەم کردبێت، کە بە خواردنی خۆراکی دیکە لانەچێت، کە ئەمەش زیاتر وەکو ئاگادارکردنەوە وایە دەربارەی تەندروستیت، پێویست دەکات بە زوی هۆکارەکە دیاری بکەیت، ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی تامی ناخۆشی دەم:

یەکەم: خاوێن رانەگرتنی دەم و ددان
ئەگەر رۆژانە گرنگی بە خاوێنکردنەوەی دەم و ددانەت نەدەیت، لە ئەنجامدا زیان بە ددان و پوکت دەگات، هەروەها تامی ناخۆش دەم دروست دەکات.

دوەم: بەکارهێنانی دەرمانی پزیشکی
هەندێک دەرمان هەیە کە وادەکات هەست بە تامی ناخۆش بکەیت، وەکو هەندێک دەرمانی دڵ، یان دەرمانی دژە خەمۆکی.

سێیەم: زیادەڕەوی لە بەکارهێنانی دەرمانی ڤیتامین یان کانزاکان
ڤیتامین و کانزاکان کە لە شێوەی حەبدا هەن، ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیان بکرێت، وەکو جاران هەست بە تامی خۆش نەکەیت.

چوارەم: هەوکردن
کە بەهۆی سەرمابونەوە رودەدات، کە کاتییە و دوای هەوکردنەکە هەست بە تامی خۆش دەکەیت.

پێنجەم: چارەسەری شێرپەنجە
هەندێک کات وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجەدا وادەکات هەست بە تامی ناخۆش بکەیت.

شەشەم: دوگیانی
زۆرێک لە خانمان کە لە سەرتای قۆناغی دوگیانیدان هەست بە گۆڕان دەکەن لە تامی شتەکان.

حەوتەم: خڵەفان
زۆر جار ئەو کەسانەی توشی خلەفان دەبن تامی ناخۆش دەکەن، چونکە گۆپکە چێژەکان پەیوەندیان هەیە بە مێشکەوە، کاتێک ئەم پەیوەندیە باش کارناکات، وادەکات هەست بە تامی ناخۆش بکات.

هەشتەم: شەکرە
ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە بەهۆی نا هاوسەنگی شەکری خوێنەوە وادەکات تامی خۆراکەکان وەکو خۆی نەبێت.





ئەم هەواڵە 5899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad