English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حەشدی شەعبی بەگەماڕۆدانی هەموو بنكە و بارەگاكان هەرەشە لە ئەمەریكا دەكات
2020-01-01 [07:26 AM]

ZNA – هەولێر


ئەمینداری گشتی میلیشیای سەیدولشوهەدا ی حەشدی شەعبی هەڕەشەی گەماڕۆدانی سەرجەم بنكە و بارەگاكانی ئەمەریكا لەسەر خاكی عێراق دەكات .

ئەبو ئالا وەلائی ئەمینداری گشتی میلیشیای سەیدولشوهەدا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، هەڕەشەی گەمارۆدانی سەرجەم بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەكات و نوسیوویەتی "حەشدی شەعبی گەمارۆی باڵیۆزخانەی ئەمەریکای داوە، بەمنزیکانەش گەمارۆی سەرجەم بارەگا و سەربازگەکانی ئەمەریکا لەسەر خاکی عێراق دەدات".

ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی هەڕەشەی گەمارۆدانی باڵیۆزخانەکانی سعودیە، ئیمارات و بەحرەینیش کرد، کە بە پاشکۆی ئەمەریکا ناوی بردن.

هەروەها ئەو سەركردەیەی حەشد گەمارۆدانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکای لە تاران لە ساڵی 1979 بەوەی ئێستای بەغدا چواند.

 





ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
باران بارین و لافاوی شاری دوبەی
شێرەکانیش یاری تۆپی پێ دەکەن
رووداوێكی سەیر پڵنگێك راوی سەگێك لەبەردەم دەرگای ماڵێك دەكات
ئاسكێك ده‌چێته‌ ناو سه‌رتاشخانه‌یه‌ك، ترس دروست ده‌كات
پشیله‌یه‌ك چۆن رێگری له‌ مارێك ده‌كات هه‌ڵبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad