ZNA-هەولێر
محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق لە بارهی ههڵكوتانه سهر باڵیۆزخانهی ئهمهریكا لە بەغدا رایگەیاند كه ئەو هێرشه جێگەی قبوڵكردن نییه و زیان بە بەرژەوەندییەكانی عێراق دەگەیەنێت.
محەمەد حەلبوسی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگهیاند، هەوڵدان بۆ هێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا، زیان بە بەرژەوەندیە باڵاكانی عێراق دەگەیەنێت و وێنەیەكی خراپ دەگەیەنێت و ئەو كردەوانە لەگەڵ پێناسەی رێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان یەك ناگرنهوه.
سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داواشی لە حكومەتی عێراق كرد كە پارێزگاری لە نێردە دیپلۆماسییەكان و بارەگای باڵیۆزخانەكان بكات .
ئەم هەواڵە 736جار خوێندراوەتەوە |